AP ١٤٠٢ گوڵان ١٠ ١١:٠٢

کارناسێکی ئەمنیەتی هۆشداریی دا؛

مەترسیی گەڕانەوەی بنەماڵەی داعشییەکان بۆ شەنگال لە ئارادایە

مەترسیی گەڕانەوەی بنەماڵەی داعشییەکان بۆ شەنگال لە ئارادایە

کارناسێکیئەمنیەتی عێڕاقی نیسبەت بە گەڕانەوەی بنەماڵەی داعشییەکان بۆ نەینەوا و شەنگال و ڕوودانی ڕوودای ئەمنیەتی لە ئەو ناوچەیە هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەقیل تایی، کارناسی ئەمنیەتی عێڕاقی جەختی کرد کە هەندێک گرووپەکان لە ئەو وڵاتە بۆ گەش کردنەوەی پێکدادانە خێڵەکی و ڕەگەزییەکان لە ڕێگای ئاژاوەنانەوە لە ناوچە جیاوازەکانی نەینەوا و شەنگال کە دوو ناوچەی ئەمنی دێتە ئەژمار هەوڵ دەدەن.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: حکومەت و ناوەندە ئەمنییەکانی عێڕاق ئەبێ ناسنامەی ئە کەسانەی کە دەگەڕێنەوە ئەو ناوچە لێک بدەنەوە. کەمپی ئەلهەول کە هەزاران بنەماڵەی تیرۆریستی تێدایە مەترسییەکی گەورە بۆ ئاسایشی شەنگال دێتە ئەژمار چونکوو ئەو کەسانە بیری تیرۆریستی لەگەڵ خۆیان دێنن.

تایی وتیشی: ئێمە سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی لە شەنگال بەهۆی گەڕانەوەی 25 بنەماڵەی ئەندامی تیرۆریستەکان لە کەمپی ئەلهەوڵەوە دەبینین.

News ID 45841

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha